خولى پەرەپێدانى کارى حزبى بۆ لێپرسراو کۆمیتە تازەکانى سنورى مەڵبەندەکانى (ی.ن.ک) لە سەرجەم شارو شارۆچەکەکانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد
21-08-2026
چوارشەممە (١٩/ ٨/ ٢٠٢٦) ئەکادیمیای پەرەوەردە و پەرەپێدانی کادیرانى سەر بە مەڵبەندى دیراساتى گشتى (ی.ن.ک) لە یەک کاتدا لە (هەولێر و سلێمانى و گەرمیان)، خولى پەرەپێدانى کارى حزبى بۆ لێپرسراو کۆمیتە تازەکانى سنورى مەڵبەندەکانى (ی.ن.ک) لە سەرجەم شارو شارۆچەکەکانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد، خولەکان بۆ ماوەى سێ مانگ بەردەوام دەبن.
لە ڕێورەسمى کردنەوەى خولەکە لە شارى هەولێر کە هاوکات بوو لەگەڵ کردنەوەى بەشێکى ئەکادیمیای پەرەوەردە و پەرەپێدانی کادیران لە هەولێر، دوپاتمانکردەوە؛ دەستپێکردنى خولەکانى پەرەپێدانى کارى حزبى یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانى (ی.ن.ک) بۆ نوێکردنەوەى هزرى کادیران لە ئۆرگان و ناوچە جیاجیاکانى کوردستان و ئاشناکردنیان بە نوێترین دیسپلین و کارى حزبى و ڕێکخراوەیی لەناو خەڵک و خزمەتکردن بە چین و توێژە جیاکان.
خۆشبەختانە بە پشتیوانى تەواوى (ی.ن.ک) و پاڵپشتى بەڕێز قوباد تاڵەبانى توانیمان بەشێکى ئەکادیمیا لە هەولێر بکەینەوەو بیخەینە خزمەتى ئۆرگانە جیاجیاکانى یەکێتى لەو سنورەدا، چونکە هەمومان ئەو راستیە دەزانین لەسنورى هەولێر کادرى بە تواناو لێهاتومان هەیەو ئامادەن خزمەت پێشکەش بکەن بە تایبەتیش دواى گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکان، پێویستە گۆڕانکارى لە پەروەردەى حزب و کادیریش بکەین و ژیانى حزبیمان هەمیشە زیندوبێت بە ئاڵوگۆڕى زانیارى و راى جیاواز و خزمەتکردن
بینراو:
بینینەکان: 14














