770905264 122245855472160066 981263501420378250 n

مەراسیمی کردنەوەی خولی پەرەپێدانی کاری حزبی بۆ سەرجەم لێپرسراوی کۆمیتەکان بەڕێوەچوو

10-08-2026

مەراسیمی کردنەوەی خولی پەرەپێدانی کاری حزبی بۆ سەرجەم لێپرسراوی کۆمیتەکان بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەراسیمی دەستپێکردنی خولی پەرەپێدانی کاری حزبی بۆ لێپرسراوی سەرجەم لێپرسراوی کۆمیتەکانی یەکێتی لە ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیرانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ 8/10/2026 لە ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیرانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و بە ئامادەبوونی بەڕێز رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێزان د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و هەڤاڵ تەحسین نامیق لێپرسراوی ئەکادیمیای پەرەوەردە و پەرەپێدانی کادیران و لێپرسراوی بۆردەکان و مامۆستا و لێپرسراوانی کۆمیتەکان، مەراسیمی خولی پەرەپێدانی کاری حزبی بەڕێوەچوو.
لە سەرەتادا د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی باسی لە ئامادەکاریی و گرنگی خولەکە بۆ لێپرسراوانی کۆمیتەکان کرد و وتی: ئەم خولە بە رەزامەندیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە پشتیوانی بەڕێز جێگری سەرۆکی یەکێتی ماوەی چەند مانگێکە کاری بۆ دەکەین، کە بەتایبەت بۆ ئەرک و کارە هەمەلایەنەکانی لێپرسراوی کۆمیتەکان دیزاین کراوە. بەهیواین سەرجەم هەڤاڵانمان لە تەواوی کۆمیتەکانی هەرێمی کوردستان سودێکی زۆری لێ ببینن بۆ ئەوەی لە کاروباری ژیانی رێکخراوەیی و حزبیاندا رەنگ بداتەوە.
دواتر بەڕێز رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە وردی باسی گرنگی خولەکە و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئۆرگانەکانی یەکێتی کرد و وتی: کردنەوەی خولی لەم جۆرە بۆ پەرەپێدانی توانای کادیرانمان گرنگی خۆی هەیە و ئومێد دەکەم کە هەر یەکێک لە ئێوە بتوانێت سودێکی زۆری لێ ببینێت.
هاوکات باسی لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئۆرگانەکانی یەکێتی کرد وتی: پڕۆسەی گۆڕانکارییەکان لەناو سەرجەم ئۆرگانەکان بەباشی دەچێتە پێشەوە و دەرفەتێکی زۆریش دراوە بە گەنجان بۆ ئەوەی لەم گۆڕانکارییەدا رۆڵی خۆیان بگێڕن.
دوای تەواوبوونی وتەکانیشی، لە گفتوگۆیەکی کراوەدا هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵڵا و د.یوسف گۆران وەڵامی سەرجەم پرسیار و سەرنجی لێپرسراوی کۆمیتەکانیان دایەوە.
خولی پەرەپێدانی کاری حزبی یەکێکی ترە لەو خولانەی کە لە چوارچێوەی سیاسەت و ستراتیجی ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیرانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ دانراوە و لە قۆناغی یەکەمدا سێ مانگ دەخایەنێت و لە یەککاتدا سەرجەم لێپرسراوی کۆمیتەکان لە خولەکەدا بەشداری پێدەکات.
بینراو:
بینینەکان: 0