721025832 122239542176160066 6748600637294625927 n

مەڵبەندی دیراساتی گشتی سیمینارێكی بۆ بەڕێز (عومەر شێخ موس) سازكرد.‏

19-06-2026

مەڵبەندی دیراساتی گشتی سیمینارێكی بۆ بەڕێز (عومەر شێخ موس) سازكرد.‏
لە درێژەی زنجیرە سمینارەكانی “ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی” مەڵبەندی دیراساتی گشتی، ئەمڕۆ، ‏پێنجشەممە، 11/6/2026، میوانداری بەڕێز (عومەر شێخ موس) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ‏یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەكادیمیست و مامۆستای زانكۆ كرا بۆ پێشكەشكردنی بابەتێك لەبارەی ‏‏”كورد لە گۆڕانكارییەكانی سیستەمی جیهانیدا”.‏
لە سیمینارەكەدا، كە بەڕێزان (د. یوسف گۆران) لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و (د. ئومێد ‏ڕەفیق) لێپرسراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی و (د. مۆفەق خالید) یاریدەدەری لێپرسراوی ‏مەڵبەند و ژمارەیەك لە توێژەران و ئەكادیمیستان ئامادەی بوون، بەڕێز (عومەر شێخ موس) باسی ‏لەوە كرد: لە دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك ڕێكخراوێكی نیمچە-بەرەی نەتەوەیی و ‏نیشتمانیی و سەرەتای دەستپێكردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، دیدگا و سیاسەت و خەباتی حزبەكە ‏هاوتەریب بوو بە خوێندنەوەی هاوكێشەكانی سیستەمی ئەوكاتی جیهانی و بەردەوامیش لە گفتوگۆی ‏فكریدا بوو بۆ خۆگونجاندن و سوودوەرگرتن لەو ئایدۆلۆجیا و بیروباوەڕە سیاسییانەی لەو سەردەمەدا ‏برەویان هەبوو.‏
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، بەڕێزیان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: لەم سەردەمەدا بەرەو گۆڕانكاریی لە ‏سیستەمی نوێی جیهانی دەڕۆین، ڕۆڵ و كاریگەری و پێناسەی زلهێزانی جیهانی گۆڕانكاریی ‏بەسەردا هاتووە، و جیهان بەرەو فرەجەمسەری هەنگاو دەنێت. لەم نێوانەدا، پێویستە ئێمەی كورد ‏دیراسە و چاودێری بەردەوامی زلهێزانی ناوچەكە و جیهان بكەین بە خوێندنەوەی تازە بۆ ڕۆڵ و ‏كاریگەرییان. هەروەها، وتی: باشترە پەیوەندییمان لەگەڵ هەموو زلهێزاندا پتەو بكەین، بە ئامانجی ‏پاراستنی بەرژەوەندییەكانمان و قۆستنەوەی دەرفەتەكان و دوورخستنەوەی مەترسییەكان، و دواجار ‏لەپێناوی خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی كۆمەڵگەكەمان.‏
لە كۆتاییشدا، دوای گفتوگۆكردنی سەرنج و پرسیارەكانی بەشداربووان، كۆتایی بە سیمینارەكە هێنرا.‏
بینراو:
بینینەکان: 2