مەڵبەندی دیراساتی گشتی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆرشی نوێ لە باشوری کوردستان ئەنجام دەدات
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهاوبەشی کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی لە رۆژانی 20و21ی10ی2026، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان(1976-1991)، بە دروشمی شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی رێکدەخات،لە رۆژی 11ی3ی2026 تاوەکو 1ی5ی2026،دەست بە وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکان دەکرێت.
ئامانج لە کۆنفرانسەکە، خوێندنەوەیەکی نوێ و ئەکادیمیە بۆ دەستپێک و سەروەری و ئامانجەکانی ئەو شۆڕشە، ئەمە جگە لەوەی هەلی بەیەکگەیشتنی توێژەران و ئەکادیمیانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی دەڕەخسێنێت و هانی مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران دەدات بۆ گرنگیدان و دەرخستنی لایەنە جیاوازەکانی شۆڕش،کە لایەنە مێژوویی و فەلسەفە و کۆمەڵایەتی و جوگرافیا و چەندین لایەنی دیکە لە خۆ دەگرێت.
کۆنفرانسەکە لەئەمڕۆوە دەست بەکارەکانی دەکات و سبەینێ 11ی3ی2026 تاوەکو 1ی5ی2026،دەست بە وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکان دەکرێت ، رۆژی 11ی5ی2026 تاوەکو 11ی8ی2026 توێژینەوەکان وەردەگیرێن، هاوکات رۆژی 12ی9ی2026 وەڵامی توێژینەوە پەسەندکراوەکان دەدرێتەوە، رۆژانی ٢٠ و ٢١ ی ٢٠٢٦، کۆنفرانسەکە لە هۆڵی کۆنگرێس لە زانکۆی سلێمانی بەرێوەدەچێت.








