Bb47a67e 1191 4f64 89fa de47a5b25698

د.یوسف گۆران: بانگەشەی هەڵبژاردن شتی سەیر و سەمەرەی تێدایە

26-10-2025

بانگەشەی هەڵبژاردن شتی سەیر و سەمەرەی تێدایە !
ئاخر ئەوەی کێشە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دروست بکات و ۱۳ ساڵ نەتوانێت چارەسەری بکات، چۆن دەتوانێت ئێستا چارەسەری کێشەکە بکات !؟
ئەو هێزەی بارودۆخەکەی تێکنەداوەو چارەسەری کێشەکەی دەکرد تەنها ئەو ئێستا دەتوانێت چارەسەری بنەڕەتیشی بکات.
‏‎باس لە پرۆژەکان دەکەن !
بەپێی داتاکانی خۆتان دابەشکردنی بودجەی پرۆژەکان لەسەر بنەمای زۆن و بەرژەوەندی تایبەت بوە، رێژەی (۷۸٪) بۆ زۆنی بەناو زەرد و تەنها (۲۲٪) بۆ زۆنەکەی تر بوە !! ئەمەش داتای رەسمی حکومەتەو جیاوازییەکەی بۆ ئێوە جێدەهێڵم !!
‏‎بەڵێ جێگری سەرۆکی حکومەت دژی ئەم نا دادی و نادادپەروەرییە وەستایەوە، هەشت مانگ بایکۆتی حکومەتی کرد، سەرەنجام بۆ هەموان روون بۆوە باشتر وایە ئەم سیاسەتە بگۆدرێت، باشترین گۆڕانکاریش لەرێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە دەکرێت.
بینراو:
بینینەکان: 103