1423102025

د.یوسف گۆران: پێویستە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە کار بۆ سەرخستنی یەکێتی بکەین

23-10-2025

د.یوسف گۆران: پێویستە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە کار بۆ سەرخستنی یەکێتی بکەین

لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەندامانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: پێویستە هەمومان بۆ چارەسەری یەکجاری کێشەی مووچە کار بۆ سەرخستنی لیستی 222ی یەکێتی بکەین.

د. یوسف گۆران،  لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە گەڵ ئەندامانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای هەڵەبجە کۆبووەوە و رایگەیاند:  بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە و بودجە و نەهێشتنی نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان، پێویستە هەموان کاربکەین بۆ سەرکەوتنی لیستی خەمخۆران و کەسوکاری شەهیدان لیستی ٢٢٢ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی  ژمارەیەکی زۆر  لە هەڤاڵان و کادیرانی سنورەکە بەڕێوەچوو،لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ستایشی كارەكانی بازنەی حكومەتی کرد، هەروەها پلانی کاری داهاتوی بازنەکەی بۆ تیمەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق روونكردەوە، بە شێوەیەک هەموو هەوڵ و کارێک بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کاندیدەکانی بێت.

بینراو:
بینینەکان: 64