Opens in a new tab
823758468 1615756979945316 2094200194966374447 n

د،یوسف گۆران : خولی پەرەپێدانی کاری حزبی یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی یەکێتی بۆ نوێکردنەوە

24-09-2026

بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی خولى پەرەپێدانى کارى حزبى لێپرسراو کۆمیتەکانی سنورى گەرمیان، حەمرین و خانەقین،  چوارشەممە ڕێکەوتی (2026/9/23)  دکتۆر یوسف گۆران بەیاوەری د. مۆفەق خالد سەردانی ئەکادیمیای پەروەردەو پەرەپێدانی کادیرانمان لە گەرمیان کرد، کە خولەکان زیاتر لە مانگێکە دەستیان پێکردوەو بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.
لە بەسەرکردنەوەکەدا باسمان لە گرنگی کردنەوەی خولەکان کردو دوپاتمانکردەوە ئەم خولانە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانى (ی.ن.ک) بۆ نوێکردنەوەى بیری کادیران لە ئۆرگان و ناوچە جیاجیاکانى کوردستان و ئاشناکردنیان بە نوێترین کارى حزبى و ڕێکخراوەیی لەناو خەڵک و خزمەتکردن بە چین و توێژە جیاکان. هەروەها دەستخۆشیمان لە بەرێز دکتۆر رێبوار لێپرسراوی ئەکادیمیای گەرمیان و مامۆستایانی خولەکان کرد بۆ خۆتەرخانکردنیان بۆ ئەم ئەرکە گرنگە و ئەرکە زانستییەکانیان لەو ماوەیەدا.
پاشان بەیاوەری کاک جەزا محەمەد نوێنەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی ، د. مۆفەق خالد سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی (ی.ن.ک)مان کردو دەستخۆشیمان لە هەڤاڵ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندو ستافی مەڵبەندی گەرمیان کرد بۆ خزمەتکردنی جەماوەری تێکۆشەر و قوربانیدەری ناوچەکەو گەرمیان بەگشتی، هەروەها باسمان لە گۆڕانکارییەکانی ئۆرگانەکانی ناو مەڵبەند کردو دەستخۆشیمان ئاراستە کردن بۆ پێکەوە کارکردنی سەرجەم کادیری چین و توێژەکان بەیەکەوە.
لە کۆتاییدا بەشداریمان کرد لە مەراسیمێکی ڕێزلێنان کە لەلایەن مەڵبەندی گەرمیان بۆ رێزلێنانی پۆلێک لە گەنجانی کچ و کوڕی وەرزشوان ڕێکخرابوو، وێڕای پیرۆزبای و هیوای سەرکەوتن خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەسەردا دابەشکرا.

بینراو:
بینینەکان: 8