مەڵبەندی دیراسات و سەرۆکی سەنتەری دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەراست و دیراساتی ئێرانی کۆبوونەوە.
19-06-2026
ئەمڕۆ لە بارەگای مەڵبەندی دیراساتی گشتی (ی.ن.ک) لە سلێمانی بەرێز دکتۆر یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی ، بەئامادەبوونی بەڕێز د.ئومێد ڕەفیق لێپراسراوی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ، و خاتوو سانا نەوزاد توێژەر ، لەگەڵ هەریەک بەڕێزان (د.قادر تەمیز سەرۆکی سەنتەریدیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەراست(ORSAM)و( د. سەرحان ئافەجان ) سەرۆکی سەنتەری دیراساتی ئێرانی (ئیرام İRAM) ، و بەڕێز( محەمەد ئاڵەجا )، نوێنەری سەنتەری دیراساتی سیاسی ، ئابوری و کۆمەڵایەتی (SETA)، تورکیا کۆبوونەوە.
لە دیدارەکەدا دواین گۆرانکاری و پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و عێراق و دۆخی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو هەرێمی کوردستان و پەیوەندی ئەنقەرە و سلێمانی گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هەروەها جەخت لەسەر ڕۆڵی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پتەوکردنی پەیوەندیی و هاوکاری نێوان سەنتەری توێژینەوەی ئایندەی ، و مەڵبەندی دیراساتی گشتی لەگەڵ ئەو سەنتەرانەیا کرایەوە بەئاراستەی خزمەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی و هەرێم و پتە کردنی هەوڵەکان بۆ سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا کرایەوە.
سەرنج و ڕوانگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ناو هەرێم و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد و لەگەڵ تورکیا و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ سەقامگیری ناوچەکە لەشەڕی ئەمریکا-ئیسڕائیل لەگەڵ ئێراندا لەلایەک و لەلایەکی تر ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپرۆسەی ئاشتی و مەراسیمی چەک دانای پەکەکە، و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەگەڵ پێکهاتەکانی تردا بەتایبەت تورکمان لەکەرکوک وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک کە ڕەنگدانەوەی پرەنسیپی پێکەوەژیانە ، لەلایەن وەفدی سەنتەرەکانی توێژینەوەی تورکیاوە بەرزنرخێنران. وەلای خۆیانەوە جەختیان لەسەر کار و پرۆژەی هاوبەش لەبوارە ئەکادیمی و توێژینەوە و کۆنفرانس و دیداری هاوبەش کرایەوە
بینراو:
بینینەکان: 4




