WhatsApp Image 2025 12 17 at 4.58.53 PM (4)

کونسوڵی کۆریا: پێویستە دەرفەت بدرێتە کەسانی دڵسۆز و خاوەن داهێنان

17-12-2025

کونسوڵی کۆریا: پێویستە دەرفەت بدرێتە کەسانی دڵسۆز و خاوەن داهێنان

 

کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیرانی کرد و سیمینارێکی پێشکەش کرد.

بە ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی، دکتۆر مۆفەق خالد لێپرسراوی ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیران و دکتۆر ئومێد رەفیق لێپرسراوی ناوەندی لێکۆڵینەوە و مامۆستا و خوێندکارانی ئەکادیمیا، بەڕێز سنچۆل لیم کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریا سیمینارێکی لەبارەی ئەزموونی کۆریا و دەرفەتەکانی پەرەپێدان لە کوردستان پێشکەش کرد و وتی: هەرێمی کوردستان تایبەتمەندییەکی گرنگی هەیە و دەکرێ لە داهاتوودا ببێتە یەکێک لەو شوێنانەی کە دەرفەتەکانی پەرەپێدان و بەرهەمهێنان تیایدا زۆر بێت.

باسی لەوەشکرد: بۆ ئەوەی مۆدێلێکی نوێ لە کوردستان بکەین، دەبێت بزانین لە جیهاندا چی روو دەدات و پێویستیشە پشتیوانی کەسانی دڵسۆز و خاوەن بیرۆکەی داهێنان بکەین.

سەبارەت بە خوێندکارانی ئەکادیمیاش وتی: پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەک پەیوەستە بەتوانای گەنجان کە سەرچاوەی داهێنانن، بۆیە دەبێ حزب و حکومەت پشت بەو گەنجانە ببەستن کە لە کۆمەڵگەی خۆیاندا دەژین و خاوەن بیرۆکەی داهێنانن.

بینراو:
بینینەکان: 166