مەڵبەندی دیراساتی گشتیی: خەڵاتی خزمەتی بە پڕۆفیسۆر دکتۆر پۆڵا خانەقا بەخشی

2024 May 16

خەڵاتی خزمەت بە پڕۆفیسۆر دکتۆر پۆڵا خانەقا بەخشرا

مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵاتی رێزڵێنانی بە پڕۆفیسۆر دکتۆر پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی بەخشی، دوای ئەوەی کە ناوبراو فەرمانی خانەنشینبونی بۆ دەرچوو.
لە وتەیەکدا دکتۆر یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: هەوڵەکانی دکتۆر پۆڵا خانەقا لە بواری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی جێی بایەخ و پێزانینی هەموو لایەکمانە، بەتایبەت کە ئەو لە کوردستاندا کارێکی گرنگی ئەنجام داو ناوەندی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی دامەزراندو لەو ماوەیەدا کارێکی زۆریان لە بواری لێکۆڵینەوەی زانیستی بۆ خزمەتی کوردستان ئەنجام داوە.
باسی لەوەشکرد کە لێکۆڵینەوەی ستراتیژی بایەخێکی گرنگی بۆ دۆخی سیاسیی و ئابووری کایەکانی تر هەیە، کە بە هەوڵی پڕۆفیسۆر دکتۆر پۆڵا خانەقا ئەم بوارە لە کوردستاندا گەشەی پێدرا.
لای خۆیەوە دکتۆر پۆڵا خانەقا، سوپاسی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی کرد و ووتی: وەک چۆن لە رابردوودا کارم کردووە، بە هەمانشێوە بەردەوام دەبم و خزمەت بەو بوارە دەکەم.

3d373162 7bf8 4015 9ed5 A70d95631822
phone-handsetmap-markerchevron-downarrow-up linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram