د.یوسف گۆران پێشوازیکرد لە کۆنسۆڵی گشتیی کۆریای باشور لەهەرێمی کوردستان

2024 Jan 24

لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی بەڕێز د. یوسف گۆران پێشوازیکرد لە بەڕێز سیونگچێۆل لیم کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ ٢٤/١/٢٠٢٤، لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی بەڕێز د. یوسف گۆران پێشوازیکرد لە بەڕێز سیونگچێۆل لیم کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی چەندین تەوەری گرنگ کرا لەوانە؛ گرفتە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وئالەنگاریە ئابووریەکان، وئەزموونی کوریای باشور لە گەشەکردنی ئابوریی وپیشەسازیی، وچونێتی سوود وەرگرتی هەرێم لە ئەزموونی وڵاتە پێشکەوتوەکان، جگە لەوەش، هەردوولا باسیان لە گرنگیی هەماهەنگیی کۆریای باشور وهەرێمی کوردستان کرد لە بوارە ئەکادیمیی وکلتوری وکۆمەڵایەتیەکاندا ، و تێبینی وڕاسپاردەکانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی لەلای کونسوڵ جێگای بایەخ بوون. لە کۆتایی دانیشتنەکەدا د. یوسف گۆران ئامادەیی پێشاندا بۆ هەماهەنگیی لەگەڵ کونسولیەتی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان بەشێوازێك خزمەت بە هەرێمی کوردستان هاوڵاتیانی بگەیەنێت.

164d7753 A3bd 49ac 93dc Ae30434e2037
phone-handsetmap-markerchevron-downarrow-up linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram